٣١ تەمووز ٢٠١٦ - ١٥:٠٩
کاردانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به‌ واژۆکردنی رێکارنامە ی سه‌ربازی

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له‌ به‌غدا کرد پێش له‌ ڕوودانی ڕووداوێکی ناله‌بار به‌ دوای دامه‌زراندنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان، بۆ ڕێگری له‌و کاره‌ هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌و

به‌ پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "اخبار الیوم"ی عێراق، موقته‌دا سه‌در له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ پرسیارێک له‌باره‌ی واژۆکردنی رێکارنامە ی  نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌ هه‌رێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی ئێراق پێش له‌وه‌ی که‌ ڕووداوێکی ناله‌بار ڕوو بدات، ڕێکاره پێویسته‌‌کان بۆ ڕێگری له‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌ بگرێته‌ به‌ر...
کۆتایی کورتە نامە/310